٧ شوبات ٢٠٢١ - ١٢:٤٨
چین 5 هەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا بە بەلاش دەداتە هەرێمی کوردستان

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە چین پێنج هەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا بە شێوەی خۆڕایی دەداتە هەرێمی کوردستان.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئاسۆ حوەیزی ڕایگەیاند کە وڵاتی چین پێنج هەزار دۆز پێکوتەی دژە کۆرۆنا بە شێوەی خۆڕایی رادەستی هەرێم دەکات.

ناوبراو زیادی کرد کە ئەو پێنج هەزار دۆز پێکوتەیە لە جۆری sinopharm ە و لەلایەن دەوڵەتی ناوەندی عێراقەوە پشت ڕاست کراوەتەوە و بەم زووانە ڕادەستی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

هەروەها ئاماژەی کرد کە بە پێی ئەوەی کە هەر کەسێک ئەبێ دوو دۆز لە ئەو پێکوتەیە بکوتێت، ئەو ژمارەیە بۆ 2500 کەس دەبێت.

پێشتر وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند کە هەرێم لە هەر جۆەر پێکەتەیەک کە لە لایەن دەوڵەتی ناوەندی عێراقەوە بکڕدرێت، بەشی هەیە و جودا لە ئەوەش بۆ خۆی هەوڵی کڕینی ڤاکسینی داوە.

342/